ئارسناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

PM:02:03:06/10/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ لەگەڵ ساکا دانووستان دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی تی بی ئاڕ فوتبۆڵ، یانەی ئارسناڵ ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بوکایۆ ساکای ئینگلیزی، هێرشبەری تەمەن 24 ساڵی تیپەکەی دەکات.

بە گوێرەی سەرچاوکە، گەنەرز نیازی وایە، پشووە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنێت بۆ دانووستانکردن بە شێوەی رووبەروو یان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ساکا بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ساکا لە کاتێکدایە، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئێستای یانەکە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکە و پێیوایە لەگەڵ پلانە درێژخایەنەکەی یەکدەگرێتەوە.

گرێبەستی ئێستای ساکا تا هاوینی 2028 لەگەڵ تۆپ هاوێژەکان درێژدەبێتەوە، بە درێسی ئەو یانەیە توانیویەتی 73 گۆڵ و 72 ئەسیست بە بەشداریی لە 270 یارییدا تۆماربکات.