PM:01:36:06/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ گواستنەوەی یەڵدزی کردووەتە
ئامانج و 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یۆڤانتۆس دەکات.
کینان یەڵدزی ئەستێرەی تورکی یانەی
یۆڤانتۆس بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم دوو وەرزەدا پیشکەشی کردووە لەلایەن چەندین
یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە،
بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ چاودێری کینان یەڵدز دەکەن و تەنانەت لە یاریی شەوی
رابردووی یۆڤانتۆس بەرامبەر ئەی سی میلان لە یاریگادا ئامادەبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانە لەندەنیەکە پلانی
ئەوەیان داڕشتووە لە میرکاتۆی هاوینەی ساڵی 2026دا یاریزانە تورکیەکە بگوازنەوە و
بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ ئامادەدەکەن تا پێشکەشی یانەی یۆڤانتۆسی بکەن.
توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، کارگێڕی یانەی
یۆڤانتۆس بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو یاریزانە بفرۆشن و دەیانەوێت پارێزگاری لە
تواناکانی بکەن لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا لە هاوینی ساڵی 2029 کۆتاییدێت.