چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا رکابەری گواستنەوەی سێمێنیۆ دەکەن

AM:11:46:06/10/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێلسی و بەرشەلۆنە و چەندین یانەی دیکە رکابەری گواستنەوەی سێمێنیۆ دەکەن لە هاوینی داهاتوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاجێس، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی چاوەڕێی هەڵویستی یانەی بۆرنمۆس دەکەن بۆ فرۆشتنی ئەنتۆنی سێمێنیۆ، لە سەروو هەمووانەوە یانەی چێڵسی.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەکانی مانچستەر سیتی، ئەتلەتیکۆ مەدرید، بایرن میونشن، بەرشەلۆنە و چێڵسی بە وردیی بەدواداچوون بۆ ئاستی هێرشبەرە غانییەکە دەکەن، بە تایبەت لەم دواییەدا.

یانەی چێلسی ئینگلیزی ئەو یانەیە کە، لە سەرجەم رکابەرەکانی دیکەی سێمێنیۆ زیاتر ئارەزووی گواستنەوەی دەکات و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو 80 ملیۆن پاوند بدات لە پێناویدا.

سێمێنیۆ تەمەنی 25 ساڵە، لەم وەرزەدا بە درێسی بۆرنمۆس بەشداریی هەشت یاریی کردووە، سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی شەش گۆڵ و سێ ئەسیست، گرێبەستیشی لە هاوینی 2030 کۆتاییدێت.