سانچێز باسی ئاهەنگگێرانی بەرامبەر بەرشەلۆنە دەکات

AM:11:06:06/10/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سانچێز رایگەیاند خۆشەوسیتییەکی زۆری بۆ بەرشەلۆنە هەیە و ئاهەنگگێڕانی بەرامبەر ئەو یانەیە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆی بوو.

ئەلێکسیس سانچێز یاریزانی سیڤییە، دوای بردنەوەیان لە بەرشەلۆنە بۆ رۆژنامەی مارکا دەڵێت: پێیان وتم 10 ساڵە لەم یاریگایە بەرامبەر بەرشەلۆنە سەرکەوتنمان بەدەست نەهێناوە، ئەوەش ماوەیەکی زۆرە.

وتیشی: ئێمە لێرە زۆر یاریمان نەبردۆتەوە، منیش تەنها مانگێکە لێرەم، وە دڵخۆشم بەو ئەنجامە، هەمیشە ڕیکۆردم شکاندووە لە هەموو یانەیەک کە یاریم بۆ کردووە، کاتێک یارییەکە کۆتایی دێت و دەبینیت یاریزانەکان و ئەوانەی لەسەر کورسی یەدەگ چۆن ئاهەنگ دەگێڕن، بەڕاستی دیمەنێکی جوانە.

دەشڵێت: هەمیشە بەشداریم لە ئاهەنگەکانی یاریگادا کردووە، بەڵام هەرگیز ئەزموونی ئەوانەم نەکردووە لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبن، هەندێکجار تەنها دادەنیشم و چێژ لەو ساتەوەختە نایابە وەردەگرم.

سانچێز وتیشی: وتبووم بەرامبەر بەرشەلۆنە ئاهەنگ ناگێڕم، بەڵام هەندێکجار دڵەڕاوکێ یان ئارەزووی بەهێز بەسەرمدا زاڵ دەبێت، ئەوە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی من بوو، ڕاستییەکەش ئەوەیە خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ بەرشەلۆنە هەیە.