لێدوانەکانی تودۆر و ئەلێگری دوای یارییەکەی نێوانیان

AM:09:53:06/10/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تودۆر نەیشاردەوە ئەنجامەکەیان بەرامبەر میلان دادپەروەرانە بووە و ئەلێگری پێیوایە دەبێت زیاتر یەکلاکەرەوە بن.

دوای یەکسانبوونی یاریی نێوان یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان راهێنەری هەردوولا قسەی خۆیان کرد.

لە سەرەتادا ئیگۆر تودۆری راهێنەری خانمە پیرەکە وتی: ئەمە ئەو یارییە بوو کە چاوەڕێمان دەکرد، یارییەکی سەخت بوو بەرامبەر تیپێکی بەهێز، دەمانویست بردنەوە بەدەستبهێنین بەڵام، لە کۆتاییدا خاڵێكمان وەرگرت.

دەشڵێت: یەکسانبوون بەرامبەر میلان ئەنجامێکی دادپەروەرانە بوو، تیپێکی رێکخراویان هەیە و توانای دورستکردنی گۆڕانکارییان هەیە، یاریزانەکانیان بە ئەزموونن.

لە بەرامبەردا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری رۆسۆسنێری وتی: لە تایمی یەکەمدا بە هاوسەنگیی یارییمان کرد و لە تایمی دووەمدا باشتربووین، بەڵام تەنانەت نەمزانی پۆلیسیچ چۆن لێدانە سزاکەی لەدەستدا.

جەختیشیکردەوە، لە تایمی دووەمدا لەڕووی جەستەییەوە پێگەیشتوو بوون و هەلیان دروستکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی یۆڤانتۆس زاڵ بوو بەسەریاندا، پێویست بوو یەکلاکەرەوەتر بن.

دوپاتیشیکردەوە، لیاو 45 ڕۆژە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، بۆیە هێشتا فۆرم و ڕیتمی خۆی نەدۆزیوەتەوە، هەوڵێکی زۆری داوە، بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، ئێمە توانای هێرشبەری گەورەمان هەیە لەگەڵ ئەو و نکونکو و خیمێنیز.