ئینریکی: کەمێک زیاتر لە لیل شایەنی بردنەوە بوون

AM:09:05:06/10/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامدا و کەمێک زیاتر لە لیل شایەنی بردنەوە بوون.

دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لیل، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان وتی: یارییەکی باشمان ئەنجامدا، بەڵام سەرنجمان لەسەر توانای جەستەیی یاریزانەکان بوو، دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە بە تەواوی هیلاک ببوون.

دەشڵێت: بردنەوە لە یاریگای لیل ئاسان نییە، تیپێکی زۆر سەختە بۆ یاریکردن بەرامبەری، ئەوان لەم وەرزەدا لە چامپیۆنز لیگ یاری دەکەن و یاریزانی کوالیتییان هەیە، بەڵام هێشتا پێموایە ئێمە کەمێک زیاتر لەوان شایەنی بردنەوە بووین.

دوپاتیشیکردەوە، پێیوایە یارییەکی باشیان کرد، بەهێز بوون لە هەموو روویەکەوە، لە هەموو دەرفەتێکدا زۆر شەڕانگێز بوون، ئەوان دوو سێ هەلیان هەبوو و توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە.

ئینریکی سەبارەت بە گۆڵەکەی ئیتان مباپێ وتی: تۆپێکی بەهێزی لێدا و بەنێو قاچی بێرالدۆدا رۆیشت، ئەوەش قورس بوو بۆ شاڤالیێر بتوانێت بیگەڕێنێتەوە، یارییەکی پڕسۆز بوو بۆی چونکە سەرنجی زۆری لەسەربوو.