PM:11:06:05/10/2025
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە هەڵەی
تاکەکەسی هۆکاری شکستەکەیان بووە و بە بەهێزییەوە دەگەڕێنەوە.
پاش شکستە قورسەکەیان
بەرامبەر سیڤییە، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە تایمی یەکەم زۆر
خراپ بوون، لە تایمی دووەم لە بەشێکیدا گەڕانەوە نێو یارییەکە بەڵام نەیانتوانی
شکست بە سیڤییە بهێنن و لەبەرامبەر ئەو یانەیەدا هیچیان پێنەکراوە، بەڵام بە
یاریزانەکانی راگەیاندووە دەبێت لەو دۆڕانەوە فێرببن و بەباشی بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پێیوانییە کێشە لە سیستەم و یاریزانەکانی هەبێت بەڵکو دۆڕانەکە بەهۆی هەڵەی تاکەکەسییەوە
بووە کە لە تایمی یەکەم ئەنجامیانداوە، بێگومانیش دەگەڕێنەوە بۆ کێبڕکێی سەرجەم
نازناوەکان چونکە ئەوان تیپێکی گەورەن.
دوپاتیشیکردەوە، پاش
پشووە نێودەوڵەتییەکان هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و دەبێت ئەم شکستە
لەبیر بکەن، پێشتریش قورسترین شکستی کاروانی راهێنەرایەنی هەر لەگەڵ بەرشەلۆنە و
بەرامبەر ئینتەر میلان ئەزموون کردووە، لەبەر ئەوەش بێگومان ئەم شکستەش تێدەپەرێنن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە،
دەبێت خۆیان لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان بگونجێنن، چونکە سیڤییە سەرەتا بە پێنج
بەرگریکار یاریکردووە و پاشان کردوویەتی بە چوار، ئەوەش بووەتە هۆکارێک تا شکستبهێنن
بەرامبەریان.