خولی نایابی کوردستان.. سەید سادق و شەقڵاوە یەکسانبوون و نەورۆز و دهۆک بردیانەوە

PM:04:43:12/11/2021

952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی کوردستان شەقڵاوە و سەید سادق یەکسانبوون و نەورۆز لە هەولێری بردەوە.

لە هەفتەی شەشەمی خولی نایابی کوردستان یانەی شەقڵاوە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەید سادقی کرد.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، گۆڵەکەی سەید سادق سلێمان داود کردی و وڵات عەبدوڵڕەحمان گۆڵی یەکسانی بۆ شەقڵاوە تۆمار کردەوە.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی نەورۆز بوە میوانی یانەی هەولێر و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کاروان باپیر و هێمن فەرەج دوو گۆڵەکەی نەورۆزیان کرد و عەبدولمونعیم ئەحمەد تاکە گۆڵەکەی هەولێری تۆمارکرد.

لە هەمان هەفتەدا، یانەی دهۆک میوانداری شێروانەی کرد و بە تاکە گۆڵێکی مخلەد سبهان یاریەکەی لێبردەوە.

خ . ک