PM:05:09:16/09/2025
396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ
بەردەوامی هەیە و چوارشەممە چەند یارییەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە کاتژمێر 10ی شەودا، یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینای تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی چێڵسی
ئینگلیزی دەکات.
بایرن میونشن و چێڵسی لە مێژوودا شەش جار
رووبەڕووی یەکبونەتەوە، یانە ئەڵمانیەکە لە چوار یاریدا براوە بووە و 15 گۆڵی
تۆمارکردووە، یانە لەندەنیەکەش دوو بردنەوەی هەبووە و 10 گۆڵی کردووە.
کۆتا رووبەڕووبونەوەی ئەم دوو یانەیە لە
چامپیۆنز لیگ لە وەرزی 2019 بۆ 2020 دابووە کە لە قۆناغی 16دا یانەی بایرن میونشن
بە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بووە.
لە یارییەکی بەهێزی تردا، یانەی لیڤەرپوڵی
ئینگلیزی لە یاریگای ئانفێڵد رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.
ئەم دوو یانەیە تا ئێستا هەشت جار
بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، هەریەکەیان لە سێ
یاریدا براوە بووە و لە دوو یارییشدا یەکسانبوون، لیڤەرپوڵ 11 گۆڵی تۆمارکردووە
بەرامبەر 10 گۆڵی ئەتلەتیکۆ.
یانەی لیڤەرپول کە لە مێرکاتۆی هاوینەدا
ژمارەیەک گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لەو یاریزانە نوێیانە
ئەنجامی نایاب لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا بەدەستبهێنێت.
یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی وەرزی
رابردووش لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی دەکات و دەیەوێت بە
بردنەوە دەستپێبکات و پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بکات.
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیش کە وەرزی
رابردوو پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئەیاکس
ئەمستردامی هۆڵەندی یارییدەکات.
خ . ک