PM:09:56:11/11/2021
1084 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال عێراق لەئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و
لەگەڵ سوریا یەکسانبوو.
لە یاریەکانی جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ سەرکەوتن بۆ
مۆندیالی 2022ی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سوریا ڕووبەڕووی یەکبونەوە و
یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایهات.
یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیە بینی و هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندەدا
بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 73 عومەر سۆمە
گۆڵەکەی سوریای تۆمارکرد و لە خولەکی 86 دا ئەمیر عەماری بە لێدانی سزا گۆڵی
یەکسانبونەوەی بۆ عێراق تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش عێراق بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەیدایە و
سوریاش بە 2 خاڵەوە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیەکەدایە.