PM:05:04:11/11/2021
2076 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى کوردستان، هەندرێن چوار گۆڵى لە سۆران کرد و زاخۆ و برایەتى
یەکسانبوون و هەڵۆش بە چەمچەماڵ دۆڕا.
لە درێژەى یارییەکانى گەڕى شەشەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى
هەندرێن لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى سۆرانى کرد و بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر
یارییەکەى لێ بردەوە.
لە یارییەکانى تردا، یارى نێوان هەردوو یانەى زاخۆ و برایەتى بە یەکسانى و
بەبێ گۆڵ کۆتایى هات و یانەى هەڵۆش بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە یانەى چەمچەماڵ
دۆڕا.
سبەینێش کاتژمێر دوو و 30 خولەکى پاش نیوەڕۆ دوایین سێ یارى هەفتەکە
دەکرێن، یانەى دهۆک میواندارى یانەى شێروانە دەکات، هەردوو یانەى هەولێر و نەورۆز
لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى دووەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و یانەى سەیدسادقیش دەبێت بە
میوانى یانەى شەقڵاوە.
گ . ف