ئەسینسیۆ چووە خولی تورکی

PM:10:14:01/09/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەسینسیۆ بە گرێبەستێکی سێ ساڵە روویکردە فەنارباخچەی تورکی و دڵخۆشی خۆی بە گرێبەستەکە راگەیاند.

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە پێگەی فەرمیدا رایگەیاند، یانەکەمان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی مارکۆ ئاسێنسیۆییاریزانی ئیسپانی.

فەنارباخچە دڵخۆش خۆی بەو گرێبەستە دوپاتکردەوە، هەروەها ئاشکرایکرد، ئەستێرە ئیسپانییەکە گرێبەستێکی واژۆ کرد کە بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا هاوینی 2028 درێژدەبێتەوە.

مارکۆ ئەسینسیۆ لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت، بە گوێرەی زۆرینەی سەرچاوەکانیش، تێچووی گواستنەوەی لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ یانە تورکییەکە بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.

ئەسینسیۆی تەمەن 29 ساڵ دوای پەیوەندیکردنی بە فەنارباخچەوە وتی: زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم کە لەم یاریگایە لەبەردەم هاندەرانمان یاری بکەم، ئەوان پێیان وتم لێرە کەشێکی نایاب هەیە، دەمەوێت بە زووترین کات پەیوەندی بە تیپەکەوە بکەم و لەگەڵ هاوڕێکانم مەشق و ڕاهێنان بکەم.