PM:10:00:01/09/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رابیۆ گەرایەوە سێریا
ئەی و گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان واژۆکرد.
یانەی ئەی سی میلانی
ئیتاڵی بلاویکردەوە، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین لەگەڵ یانەی مارسیلیا
گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەدریان رابیۆتی فەرەنسی.
میلان دوپاتیکردووەتەوە،
رابیۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە، دڵخۆشن
بە هاتنی بۆ رۆسۆنێری، چونکە بە لێهاتوویی و ئەزموونەکەی دەتوانێت خزمەتی یانەکە
بکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکان،
گواستنەوەی ناوەراستکارە فەرەنسییەکە لە مارسیلیاوە بۆ میلان بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆی
تێچووە، ئەمە لە کاتێکدا خۆی نرخی 25 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕی گواستنەوە.
رابیۆ تەمەنی 30 ساڵە، لە
کاروانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی تۆلۆز و پاریس و مارسیلیای فەرەنسی و یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی کردووە، 488 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 57 گۆڵ و 39 ئەسیستە.