ریال بیتیس ئانتۆنی لە مان یوو رزگارکرد

PM:09:48:01/09/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریال بیتیس ئانتۆنی لە مان یوو رزگار کرد و بە شێوەی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد.

یانەی ریاڵ بیتیس لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، یانەکەیان لەگەل مان یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، بە شێوەیەکی هەمیشەیی ئانتۆنییان گواستووەتەوە ریزەکانیان.

لە ناوەراستی وەرزی رابردوو، هێرشبەرە بەرازیلییەکە لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلزی گرێبەستی خواستنی لەگەڵ بیتیس واژۆ کرد، بەڵام دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی سەرنجراکێش بیتیس مانەوەی ئانتۆنی بە شێوەی هەمیشەیی راگەیاند.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، گرێبەستی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بۆ ماوە پێنج ساڵە، ریال بیتیس لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆی بە مان یوو داوە.

ئەنتۆنی تەمەنی 25 ساڵە، بە درێسی بیتیس لە ماوەی نیو وەرز بەشداریی 26 یاریی کرد و توانی 9 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە 35 ملیۆن یۆرۆیە.