PM:08:42:01/09/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی خاوەنی زۆرترین مووچەیە لەنێو
راهێنەراندا و گواردیۆلا سێیەم و ئەنچیلۆتی لە پلەی حەوتەمدایە.
پێگەی ترانفێر مارکت ریزبەندی ئەو راهێنەرانەی
بڵاوکردەوە کە خاوەنی زۆرترین مووچەن لە تۆپی پێدا بەشێوەیەک دێگۆ سیمیۆنی خاوەنی
زۆرترین مووچەیە لەنێو راهێنەرانی تۆپی پێدا بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ.
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلالی سعودی
مووچەی ساڵانەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمدایە، مووچەی ساڵانەی پیپ
گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی 24 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی سێیەمدا دەبینرێت.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ لە پلەی
چوارەمی ریزبەندییەکەدایە بە مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن یۆرۆ، دەیڤد مۆیسی راهێنەری
ئیڤەرتۆن بە مووچەی ساڵانەی 14 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمدایە.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان و
ماتیاس یاسیلێی راهێنەری ئەهلی سعودی لە پلەی شەشەمدان، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری
بەرازیل مووچەی ساڵانەکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندییەکەدایە.
خ . ک