PM:02:40:01/09/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید گفتوگۆیان لەگەڵ ئارنۆڵد
ئەنجامداوە و پێیان راگەیاندووە متمانەی تەواوییان پێی هەیە کە دەتوانێت لەگەڵ
لەگەڵ یانەکەیان خۆی بگونجێنێ.
پاش ئەوەی ترینت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بووە یاریزانی
یانەی ریاڵ مەدرید لەلایەن هاندەرانی مێرێنگییوە پێشوازییەکی باشی لێکرا بەڵام
تاوەکوو ئێستا نەیتوانییوە ئاستی راستەقینەی خۆی پیشکەش بکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانەی شاهانە
لەگەڵ بەرگریکارەکە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و پێیان راگەیاندووە کە بەتەواوی کە
متمانەی تەواوییان بە تواکانی هەیە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانەکە ئەوەشیان بە
ئارنۆڵد وتووە کە سەڕەڕای گەرانەوەی دانی کارڤاخاڵ، بەڵام وەک یاریزانێکی گرنگی
تیپەکە دەمێنیتەوە و هەرگیز پشتگوێ ناخرێت.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری
هەشت یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات.