PM:12:22:01/09/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند ئامارێکی نوێی تۆمارکرد 100یەمین یاری بە درێسی مان سیتیەوە لە پریمەر
لیگ ئەنجامدا.
لە هەفتەی سێیەمی پریمەر لیگ برایتۆن لە
یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر سیتی کرد و سەرەنجام بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
بردنەوەی بەسەر کوڕانی گواردیۆلا بەدەستهێنا.
تاکە گۆڵەکەی مانچستەر سیتی لەو یارییەدا
لەلایەن ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجیەوە تۆمارکرا کە لە خولەکی 34 دابوو، ئەو
یاریزانە ئامارێکی نوێی تۆمارکرد بە شێوەیەک ژمارەی یارییەکانی لە پریمەر لیگدا
گەیاندە 100 یاریی.
هالاند لەو 100 یارییەی کە بۆ مانچستەر
سیتی ئەنجامیداوە تا ئێستا توانیویەتی 88 گۆڵ تۆمار بکات و خاوەنی 17 ئەسیستە،
یەکێکیشە لە یاریزانە نایاب و ئاست بەرزەکانی مان سیتی و بەردەوامە لە نوسینەوەی
مێژوو وە تۆمارکردنی ئاماری نوێ.
هالاندی 25 ساڵ لە 2022 لە بوروسیا
دۆرتمۆندەوە پەیوەندی کردوە بە مان سیتیەوە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2034 بەردەوامە
و لەگەڵ سیتیزن نۆ نازناوی بەدەست هێناوە، بەشداری لە 148 یاری کردووە و خاوەنی 127
گۆڵ و 21 ئەسیستە.
کاشان قادر