AM:11:29:01/09/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە نەبوون و ستایشی
ئاستی خوان گارسیای گۆڵپارێزیشی کرد.
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆ، هانسی
فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، شایەنی لە خاڵێک زیاتر نەبوون و هەڵەی زۆریان
ئەنجامدا لە یارییەکەدا، وە یانەی ڤایکانۆ یارییەکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و
پێویستە رێزیان لێبگیرێت.
باسی لەوەشکرد، خوان گارسیا و یاریزانانی هێڵی
بەرگری ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد بەڵام لە هێڵی ناوەڕاست و هێڵی هێرشبردن کێشەیان
هەبووە نە توانیوویانە وەک پێشتر یاری بکەن، نە وەک پێشتر کۆنترۆڵی تۆپیان لابووە،
نە وردبینی پێشوویان هەبووە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە درێژەی
قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەڕاستی لە یاریزانەکانی دڵگرانە و وتیشی: دەمانتوانی
گۆڵی دووەم تۆماربکەین و یارییەکە تەواو بکەین، بەڵام ئەو هەلانە لەدەستچوو،
ناتوانیت بەو شێوەیە لە یاریگا سەختەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، دەبێت فێربین
باشتر یاری بکەین.
لە کۆتاییدا فلیک ستایشی ئاستێکی نایابی خوان
گارسیای گۆڵپارێزی تیپەکەی کرد و وتی: دوای یارییەکە پیرۆزباییم لە خوان گارسیا
کرد، ئەو خەیاڵی بوو، نەک هەر کاری گەورەی کرد لە گەڕاندنەوەی هەلەکان، بەڵکو
متمانەیەکی زۆری بەخۆی هەبوو، نیشانیدا کە چ یاریزانێکی بەنرخە.