PM:07:51:31/08/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە
دەبێت وەڵامی رەخنەکان بدەنەوە و دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان پێکهاتەی راستەقینە
دیارییدەکەن.
دوای شکستیان بەرامبەر
برایتۆن، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی رایگەیاند، بۆ
ماوەی کاتژمێرێک نایاب بوون، بەڵام
نەیانتوانی
یارییەکە ببەنەوە،
دوای گۆڵەکە ئاستیان
گۆڕا، یاریکردنیان
لەبیرچۆوە،
زیاتر بیریان لە
دەرئەنجامەکان دەکردەوە، هەر بۆیەش نەیانتوانی یارییەکە ببەنەوە.
دوپاتیشیکردەوە، زۆرێک
لەو کارانەی پێ
خۆشە کە ئەنجامی دەدەن، تەنها پرسی کاتە تا سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بازاڕی گواستنەوە کۆتایی هاتووە، کاتێک لە پشووە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێینەوە
پێکهاتەی ڕاستەقینە دەبینن.
وتیشی: دەبینین کە شەش
خاڵمان لەدەستداوە، جیاوازییان لەگەڵ رکابەرەکانیان زۆرە، بەڵام وەرزەکە درێژە،
رایان شەرقیش ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەهۆی پێکانەوە.
دەشڵێت: پشوویەک
وەردەگرین، بەڵام بۆ کات بەسەربردن نییە، دەبێت باشتربین و لە داهاتوودا وەڵامی
رەخنەکان بدەینەوە و باشترین پێکهاتە دیاریی دەکەین بۆ یارییەکانی داهاتوو.