PM:06:47:31/08/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودییەکان هەوڵی رازیکردنی مۆرینیۆ دەدەن
و نۆتینگهامیش ئامانجی ئەوەیە بیکاتە راهێنەر.
لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی فەنارباخچەی
تورکی بە فەرمی خوسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لە راهێنەرایەتی دوورخستەوە دوای ئەوەی
سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە.
لە ئێستادا راهێنەرە پۆرتوگالیەکە
پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە و داهاتووشی بە چەندین یانەوە باسکراوە بەڵام
گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ هیچیاندا نەکردووە.
رۆژنامەی ریازیەی سعودی بڵاویکردووەتەوە،
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە دەیانەوێت خوسێ مۆرینیۆ بگوازنەوە خولی رۆشەن تا بیکەنە
یەکێک لە یانەکانی ئەو خولە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی چەند ساڵێکی
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بووەتە ئامانجی سعودییەکان تا لە خولی وڵاتەکەیان کار بکات
بەڵام لە رابردوودا چەند ئۆفەرێکی رەتکردووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، رۆژنامەی زە سەن
ئاشکرایکرد، سەرۆکی یانەی نۆتینگهام پلانی ئەوەی داڕشتووە کە مۆرینیۆ بکاتە
راهێنەر بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا وەک پێویست نییە.
خ . ک