PM:04:59:10/11/2021
912 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەورۆز بە بردنەوە لە نەفت گەیشتە قۆناغی 16ی جامی عێراق
و شورتە و قوەجەویەش بردیانەوە.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی عێراق، یانەی
نەورۆز رووبەڕووی یانەی نەفت بوەوە.
لە هەردوو تایمی ئاسایی یاریەکەدا هیچ کام لە هەردوو
یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات و
یاریەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوە.
نەورۆز بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە ئەنجامی چوار بە دوو
یاریەکەی لە نەفت بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی قوە جەویە میوانداری نەفتی
میسانی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە، شورتەش بە تاکە گۆڵێک
بردنەوەی بەسەر سۆفیە بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامانە، نەورۆز و قوە جەویە و شورتە گەیشتنە
قۆناغی 16ی جامی عێراق و نەفت و سۆفیە ونەفتی میسان ماڵئاواییان کرد.
خ . ک