بەرشەلۆنە 80 ملیۆن یۆرۆی بەرامبەر فرۆشتنی فێرمین رەتکردووەتەوە

PM:06:15:22/08/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد و چێڵسی 80 ملیۆن یۆرۆیان لەپێناو فێرمین پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بەڵام فلیک رێگری کردووە.

لویس میگێل سانز رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاند، لە کۆتاییەکانی مانگی حەوتی رابردوودا دوو ئۆفەری گەورە کە بڕەکەی 80 ملیۆن یۆرۆ بووە پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە کراوە بەرامبەر فرۆشتنی فێرمین لۆپێز.

ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردەوە کە ئەو ئۆفەرانە لەلایەن یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسیەوە پیشکەشی یانە کەتەلۆنییەکە کراوە بەڵام دواتر هەردووکیان رەتکراونەتەوە.

دەشڵێت، لەنێو یانەی بەرشەلۆنە دوو بۆچوون هەبووە، یەکێکیان ئەوە بووە رازیبن بە فرۆشتنی فێرمین چونکە سودێکی دارایی زۆر بە یانەکەیان دەگەیەنیت جگە لەوەش هێڵی ناوەڕاستیان ژمارەیەک زۆر یاریزانی هەیە و بەمەش ئەو قەرەباڵغیە نامێنێت.

دەشڵێت، بەشێکیش دژی فرۆشتنی بوون و تەنانەت هانسی فلیکی راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە بە تەواوی ئەو بابەتەی رەتکردووەتەوە جگە لەوەش یاریزانەکە دوپاتیکردووەتەوە کە نیازی رۆیشتنی نییە و دەمێنێتەوە.

راشیگەیاندووە، هانسی فلیک وتویەتی دەیەوێت یاریزانە بەهرەمەندە لاوەکان بهێڵێتەوە و ئەوەی پێباشتر بووە لە گواستنەوەی یاریزانی بەتەمەن، تەنانەت لە پێکهاتەکەی رازیە و یاریزانی تری بۆ پەلکێش نەکەن.

خ . ک