بەرشەلۆنە 200 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی دوو یاریزان خەرجدەکات

PM:05:23:22/08/2025

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە 200 ملیۆن یۆرۆ ئامادەدەکەن تا لە هاوینی 2026 دوو گرێبەستی گەورەی پێ ئەنجامبدەن.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پلانی ئەوەی داڕشتووە لە هاوینی ساڵی 2026دا دوو گرێبەستی گەورە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی ئەنجامبدات.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ دیاریی دەکات تەنها لەپێناو گواستنەوەی دوو یاریزان کە ئەوانیش جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی و ئەلیساندرۆ باستۆنی ئیتاڵین.

رونیشیکردووەتەوە، یەکەم کاری لاپۆرتا ئیمزاکردنی گرێبەست دەبێت لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز تا بیکاتە دیاریی بۆ هاندەرانی یانەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو کە بە دڵنیاییەوە نرخی گواستنەوەی 120 ملیۆن یۆرۆی پێویست دەبێت.

دووەم یاریزانیش کە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان دەبێت بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و نرخەکەشی 80 ملیۆن یۆرۆیە.

رونیشیکردووەتەوە، لاپۆرتا دەیەوێت بەو دوو گرێبەستە پاڵپشتی هەمووان بۆ مانەوەی لە سەرۆکایەتی یانەکەی مسۆگەر بکات جگە لەوەش دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت لەپێناو گواستنەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە.

خ . ک