PM:04:58:22/08/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری دوپاتیکردەوە چەند یانەیەک
پاڵێوراون بۆ نازناوی خولی ئیتاڵیا و گەڕاندنەوەی بە مانای بردنەوەی نازناوەکە نایەت.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی ئەی
سی میلان لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، یارییەکی گرنگیان هەیە بەرامبەر کریمۆنێسی و
دڵخۆشە دوای ساڵێک گەڕاوەتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.
ئەلێگری وتی، هەست بە دڵخۆشی دەکەم بۆ ئەو
یاریزانانەی لە یانەکەمدا بونیان هەیە، پێویستمان بە ئامادەبوونی زۆرترین هاندەر
هەیە لە یاریگادا و دڵنیابن لە چەند مانگی داهاتوودا میلانێکی بەهێز دەبینن.
وتیشی، یەکەم ئامانجمان لەم وەرزەدا
گەڕاندنەوەی میلانە بۆ پاڵەوانێتییەکی گەورەی وەک چامپیۆنز لیگ ئەوەش پێویستی بە
کاری زۆر و ئەنجامدانی راهێنانی باشە.
ئەلێگری دەڵێت، هەشت یانە کێبڕکێی نازناوی
ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دەکەن بەڵام پاڵەوانی وەرزی رابردوو هەموو کاتێک وەک
پاڵێوراوی یەکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەمێنێتەوە، گەڕانەوەی بۆ میلان بە مانای
ئەوە نایەت کە دەستبەجێ نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنن.
دەشڵێت، بەردەوام پەیوەندیم لەگەڵ
بەرپرسانی یانەکەم هەیە و بە دڵنیاییەوە کاری گەورەیان کردووە لە بازاڕی
گواستنەوەی یاریزاناندا، لوکا مۆدریچ توانایەکی جەستەیی زۆری هەیە و هەمووان
دەزانن دەتوانێت چی پێشکەش بکات لە یاریگادا.
خ . ک