PM:04:38:22/08/2025
1968 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ جارێکیتر داوای گواستنەوەی وارتۆن
دەکات بەڵام زۆری نرخەکەی رێگرە لەبەردەم ئەو بابەتە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، چابی
ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی پێداگرە
لەسەر ئەستێرەیەکی خولی نایابی ئینگلتەرا.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، راهێنەرەکەی
یانەی شاهانە جارێکیتر داوای ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئادەم وارتۆنی بەرگریکاری
یانەی کریستال پاڵاسی لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت.
دەشڵێت، ئەلۆنسۆ بەردەوام سەرسام بووە بە
تواناکانی ئەو بەرگریکارە لاوە، جگە لەوەش دڵنیایە لەوەی کە دەتوانێت زۆرترین
سوودی بە یانەکەیان بگەیەنێت لەگەڵ دین هاوسن و رۆدیگێر و میلیتاو.
ئاس نوسیویەتی، گواستنەوەی وارتۆن کارێکی
زۆر قورسە لەبەرئەوەی کریستال پاڵاس داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات جگە لەوەش
یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی هەمان
یاریزان دەدەن.
خ . ک