لە خولى نایاب سیروانى نوێ لە ئاراراتى بردەوە

PM:04:48:10/11/2021

1100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، سیروانى نوێ لە ئاراراتى بردەوە و دەربەندیخان و پێشمەرگەى هەولێریش یەکسانبوون.

لە گەڕى شەشەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى ئارارات لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى سیروانى نوێى کرد.

سیروانى نوێى میوان کێبڕکێکەى بردەوە و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و بە 16 خاڵ و بەکاتى چووە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە.

لە یارییەکى ترى گەڕەکەدا، هەردوو یانەى دەربەندیخان و پێشمەرگەى هەولێر ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

سبەینێ پێنجشەممەش سێ یارى ترى گەڕەکە دەکرێن، هەندرێن میواندارى سۆران دەکات و برایەتى دەبێت بە میوانى زاخۆ و چەمچەماڵ و هەڵۆش لە چەمچەماڵ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

گ . ف

May be an image of one or more peopleMay be an image of one or more people and text