PM:12:51:22/08/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیازی
راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نوێنەرایەتی یانەیەکی گەورە دەکات.
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێگەی
فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیازی
بەرگریکاری پورتوگالی یانەکەیان.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە گرێبەستە نوێیەکەی
دیاز تا هاوینی ساڵی 2029یە و لە ماوەی رابردوودا دوای چەند کۆبونەوەیەکی کەم بە
خێرایی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
دواتر یاریزانە پۆرتوگالیەکە وتی، دڵخۆشم
بە مانەوەم بۆ ماوەیەکی زیاتر و شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی وەک
مانچستەر سیتیم کردووە، ئەو شوێنەیە کە دەمەوێت لێیبم و ئاواتەکانمی لەگەڵدا بکەمە
راستی.
وتیشی، هاندەرانی مانچستەر سیتیم خۆشدەوێت
و لە یەکەم رۆژەوە پشتگیریان کردووم. ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە جگە لە مانچستەر
سیتی درێسی هیچ یانەیەکی تر بپۆشم، دەمەوێت نازناوی زیاتری لەگەڵدا بەدەستبهێنم.
دیاز لە 2020ەوە پەیوەندی کردووە بە مانچستەر
سیتیەوە، 223 یاریی بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، 10 نازناوی لەگەڵدا
بەدەستهێناوە کە چوار نازناویان پریمەر لیگە.
خ . ک