AM:11:35:22/08/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گرێبەستی دیاز نوێدەکاتەوە و
یاریزانەکە لە پلانەکانی ئەڵۆنسۆ پێگەیەکی گرنگی دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی ئی ئێس پی ئێن، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی براهیم دیاز بۆ ماوەیەكی درێژ
نوێدەكاتەوە، کە گرێبەستەكەی ئێستای لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی 2027
بەسەردەچێت و بەهای ئێستاشی بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
چابی ئەڵۆنسۆ پێش وەرگرتنی پۆستی
راهێنەرایەتیكردنی ریاڵ مەدرید لەگەڵ دیاز قسەیكردووە و رۆڵ و گرنگی لە پلانەكانی
ئاشكراكردووە، هەر ئەمەش
وایکردووە هێرشبەرەکە رازی بێت بە مانەوەی لە بێرنابیۆ.
براهیم دیاز لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی مانچستەر
سیتیەوە بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كرد، پاشان بۆ ماوەی سێ
وەرز لە ئەی سی میلان بە خواستن یارییكرد و دواتر گەڕایەوە مێرەنگی، لەگەڵ یانەکەش
بەشداری 122 یاریکردووە و خاوەنی 20 گۆڵ و 20 ئەسیستە.