ماگوایەر: جێهێشتنی مان یونایتد گەمژانەیە

PM:11:47:21/08/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماگوایەر نەیشاردەوە جێهێشتنی مان یونایتد گەمژانەیە و یانەکەیان زۆر بەرەوپێش چووە.

هاری ماگوایەر،بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد ئاماژەی بە خواستی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کرد بەو پێیەی گریبەستی ئێستای لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

ماگوایەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی زە سەن وتی: بێگومان لە چەند مانگی داهاتوودا باس لە داهاتووی گرێبەستەکەم دەکەین، بیرۆکەیەکم لە مێشکمدا هەیە کە دەمەوێت چی بکەم و دەمەوێت چی بم، یاریکردن بۆ ئەم یانەیە سەرسوڕهێنەرە، گەمژەیی دەبێت بیر لە جێهێشتنی بکەمەوە.

وتیشی: لەو کاتەوەی شەش ساڵ لەمەوبەر پەیوەندیم بە مان یونایتد کردووە، یانەکە گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە لەڕووی پێکهاتەی کارگێڕی و پاڵپشتی تەکنیکییەوە، ئێمە لە دۆخێکی زۆر باشترداین.

ماگوایەر دەشڵێت: دەبێت لە ڕووی دەروونییەوە بەهێزبین و گرنگی بە لێدوان و پەیامەکان نەدەین، دوای یارییەکی خراپ، تەنانەت یاریزانە گەورەکانی وەک دەیڤد بێکهام و واین ڕۆنی ڕەخنەیان لێ گیراوە، ئەوەش بەشێکە لە یاریکردن بۆ یانەیەک بە قەبارەی مانچستەر یونایتد.