PM:08:55:21/08/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارسیلیا دەیەوێت کاسادۆ
بۆ جێگای رابیۆ بگوازێتەوە بەڵام دەبێت خواستی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی
رۆژنامەی سپۆرت، یانەی مارسیلیای فەرەنسی چووەتە کیبڕکێی گواستنەوەی مارک کاسادۆی ئیسپانی،
ناوەراستکاری بەرگری یانەی بەرشەلۆنە.
مارسیلیا دەیەوێت ئەستێرە
ئیسپانییەکە بۆ جێگای رابیۆ بگوازێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێکیان ئامادە
کردووە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام گرنگترین هەنگاو رازیکردنی یاریزانەکەیە.
سپۆرت ئاشکرایکردووە، کاسادۆ
چیتر بژاردەیەکی سەرەکی نییە بۆ هانسی فلیک، بەو پێیەی زیاتر پشت بە سیانەی پێدری و دی یۆنگ و ئۆلمۆ دەبەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا ویستی جێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکەی
نییە.
کاسادۆ تەمەنی 21 ساڵە،
تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە درێژ دەبێتەوە، بە درێسی تیپی یەکەمی
بلاوگرانا 41 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی یەک گۆڵ و شەش ئەسیستە.