فریمپۆنگ تووشی پێکانبوو؛ کەی دەگەڕێتەوە یاریگاکان؟

PM:07:43:21/08/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جێرمی فریمپۆنگ تووشی پێکان بووە و تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان دووردەکەوێتەوە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول ئاشکراییکرد، جێرمی فریمپۆنگ لە ماسولکەی رانیدا تووشی پێکان بووە، بەو هۆیەوە تاوەکو دوای پشووە نیودەوڵەتییەکان دووردەکەوێتەوە.

فریمپۆنگ لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە روویکردە رێدز، یەکەم یاریی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە پریمەر لیگ بەرامبەر بۆرنمۆس بوو، بەڵام بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە خولەکی 59 گۆرانکاری پێکرا.

لیڤەرپوول لە یارییەکانی پرێمەرلیگ لە 25ـی ئەم مانگە دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد، لە 31ـی هەمان مانگ لە ئانفیڵد میوانداری ئارسناڵ دەکات و بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.

پێشبینی دەکرێت جێرمی فریمپۆنگی تەمەن 24 ساڵ بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر بێرنلی لە 14ـی ئەیلول بگەڕێتەوە، دوای ئەوەی یاریی هەڵبژاردەکان کۆتاییان پێهات.