مارێسکا باسی بازاری گواستنەوەی چێڵسی دەکات

PM:07:16:21/08/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا رایگەیاند وەرزێکی درێژیان لەپێشە بەڵام متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.

ئینزۆ مارێسکا پێش ڕووبەڕووبونەوەی وێستهام وتی کریستۆڤەر نکۆنکۆ لەگەڵمانە و بەشداری مەشقەکان دەکات بەڵام بن چیلول و رەحیم سترلینگ بەجیا مەشق دەکەن و تاوەکوو ئێستا داهاتوویان نادیارە.

وتیشی جاکسۆن بەتەواوی لە پلانەکانی ئێمەدا نیە و پێویستە یانەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە، چونکە لەو پێگەیە خاوەنی دیلاپ و جواو پیدرۆین و یاریزانی زیاترمان ناوێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە یارییکردن بەرامبەر وێستهام قورسە،چونکە بەرگرییەکی باش دەکەن، هەربۆیە پێویستە بە ورییاوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.

مارێسکا جەختی لەوەکردەوە کە وەرزێکی درێژیان لەپێشە بەڵام متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە لەسەرجەم یارییەکان ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.

لە کۆتاییدا وتی پێویستیان بەوەیە یاریزانێکی هێڵی بەرگری بگوازنەوە، بەڵام ئەگەر لەو کارەش سەرکەوتوونەبین هەوڵ دەدەم لەو یاریزانانەی لەبەردەستمدایە چارەسەری ئەو کێشەیەی پێبکەم