نوێترین بارودۆخی مێرکاتۆی بەرشەلۆنە

PM:06:35:21/08/2025

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنەوە لە ئێستاوە کار لەسەر فرۆشتنی رۆمیۆ و پینیا و فۆرت دەکاتەوە و ئامانجیانە لەم رێگەیەوە ناوی سەرجەم یاریزانەکانیان تۆماربکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە دیکۆی بەرێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە دەستی کردووە بە هەنگاونان بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی کە هیچ گرنگیان بۆ تیپەکە نیە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بلەوگرانا پلانیان وایە ئیناکی پینیا و هیکتۆر فۆرت و ئۆریۆل رۆمیۆ بفرۆشن.

ئامانجی یانە کەتەلۆنییەکە لە بەرێکردنی ئەم سێ یاریزانە ناونوسکردنی ئەو ئەستێرانەیەتی کەتاوەکوو ئێستا تۆماری نەکردوون بەتایبەت ڤۆیچیچ چیزنی و مارتن و بەرداخچی.

بازاری گواستنەوەی یاریزانان تەنها دوو هەفتەی ماوە و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێویستە لەم ماوەیەدا چارەنووسی ئەو سێ یاریزانەیان یەکلای بکەنەوە، ئەگەرنا دەبێت چاوەڕوانی بازاری گواستنەوەی زستانە بکەن لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو.