AM:12:21:15/08/2025
1644 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ بریاری کۆتایی لەسەر پێکهاتەی سەرەکی داوە و گومانەکانی لە بەشێک لە
یاریزانەکان یەکلابوونەتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید بریاریداوە پێکهاتەی
چوار سێ سێ بەکاربهێنێت بۆ یارییەکانی سەرەتای وەرز ئەمساڵ.
باسی لەوەشکردووە، پەیامی ئەلۆنسۆ روونە، هۆیسن و میلیتاو دووانەی سەرەکی
هێڵی بەرگری دەبن، کارێراسیش لە یەکەم یارییدا پیشانیدا کە شایستەی سەرەکیی بوونە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دوپاتیکردووەتەوە، جامی جیهانی یانەکان سەرەتای باوەری چابی بووە سەبارەت بە بژاردەکانی هێڵی
ناوەڕاست، بەڵام یارییەکەی تیرۆل پشتڕاستی کردەوە کە چوامینی و گولەر پایەی سەرەکین.
باسی لەوەشکردووە، لە هێڵی پێشەوەی هێرشبەری دیاز زیاتر سەرنجی راهێنەرە
ئیسپانییەکەی راکێشاوە بەراورد بە رۆدریگۆ، هەرچەندە داهاتووی ئەستێرە
بەرازیلییەکە لەگەڵ مێرەنگێ روون نییە.