PM:12:28:14/08/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن
لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیان دەستیان کردووە بەهەنگاونان بۆ گواستنەوەی
نکۆنکۆ.
بەرپرسانی
یانەی بایرن میونشن ئامانجیانە وەرزی نوێ پێکهاتەی تەواو تۆکمە بۆ ڤیتسن کۆمپانی
راهێنەر دروست بکەن، هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەندین یاریزانی نوێیە.
فابریزیۆ
رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە یانە باڤارییەکە بژاردەی گواستنەوەی کریستۆڤەر نکۆنکۆ
بەباش دەزانێت و بۆئەم مەبەستە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ کڕینی.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە کە بایرن ئامادەن زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی
بکەن، بۆئەوەی دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەیان ببن.
کڕینی نکۆنکۆ
کارێکی هێندە ئاسان نابێت بۆ یانە ئەڵمانییەکە چونکە چەندین یانەی گەورەی جیهانیش
چاوییان لەبەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەیە.
ئەستێرە
فەڕەنسییەکە لەگەڵ بلووز بەشداری 62 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ
و پێنج ئەسیست تۆماربکات.