چێڵسی پاداشتی یاریزانەکانی دەکات

AM:11:34:14/08/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی دوای بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەکان پاداشتێکی دارایی گەورەی یاریزانەکانی دەکات.

لە حوزەیرانی رابردوو یانەی چێڵسی نازناوی مۆندیالی یانەکانی بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی لە یاریی کۆتایی بەرامبەر پاریس سان جێرمان بەدەست هێنا.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بلوز بڕی 114 ملیۆن دۆلاری لەو پاڵەوانێتییە بەدەست هێناوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە دەستەی کارگێڕی چێڵسی بڕیاریداوە، بڕی 15 ملیۆن دۆلار بە یەکسانی بەسەر یاریزانانی بەشداربووی ئەو پاڵەوانیەتییەکە دابەش بکەن بەجۆرێک هەر یاریزانێکی یانەکە بڕی 500 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

لەلایەکیترەوە بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە مادییە زۆرە وایکردووە، بلووز مێرکاتۆیەکی گەورەی یاریزانانی هەبێت، تاوەکو ئێستا هەریەکە لە جواو پێدرۆ و جەیمی گیتێنز و جۆڕڵ هاتۆ و لیام دێلاپ و چەند یاریزانێکی دیکەی گواستووەتەوە ریزەکانی، چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی نوێ رۆڵی گرنگ ببنینن لە بردنەوەکانی یانەکەیان.



چۆمان سدیق