PM:08:36:13/08/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی گەرایەوە
بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی ئینتەر میامی دوای ئەوەی لە پێکانەکەی بەتەواوی چاکبوویەوە.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی
ئەرجەنتینی لە یارییەکەی پێشوویاندا بەرامبەر نێکاکسا لە جامی خولەکان تووشی پێکانبوو
بەهۆی لێدانێکی بەهێزی یاریزانێکی تیپی بەرامبەرەوە بەجۆرێک نەیتوانی یارییەکە
تەواو بکات.
مێسی لە یارییەکانی
ئینتەر میامی بەرامبەر پوماس لە جامی خولەکان بەشداری نەکرد، هەروەها لە یاریی ئۆرلاندۆ
سیتیش بەهەمان هۆکار دابڕا.
بەڵام لە
نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی ئۆلی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی
ئەرجەنتینی بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی ئینتەر میامی کردووە و ئامادەیە بۆ
یارییکردن.
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی
داهاتوو ئینتەر میامی لە خولی ئەمریکی بەرامبەر لۆس ئەنجلۆس گالاکسی یاری بکات و
لیۆنێل میسیش لە تایمی دووەم بەئەگەرێکی زۆر بەشداری دەکات.