جامی عێراق.. زاخۆ گەیشتە قۆناغی 16

PM:05:02:09/11/2021

1020 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زاخۆ بە بردنەوە لە تەڵەبە گەیشتە قۆناغی 16ی جامی عێراق و سبەینێش هەولێر و نەورۆز بە جیا یاریان هەیە.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی عێراقدا، ایانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی تەڵەبە بوەوە.

لە تایمی یاسایی یاریەکەدا هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکە چوە لێدانی یەکلاکەرەوە.

زاخۆ بە ئەنجامی هەشت بەرامبەر حەوت لێدانی یەکلاکەرەوە بردنەوەی بەسەر تەڵەبەدا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی 16ی جامەکە.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی نەفتی وەسەت لە دیوانیەی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ هەمان قۆناغ بەدەستهێنا.

سبەینێش لە هەمان قۆناغدا، لە کاتژمێر دوو و 30 خولەکی پاشنیوەڕۆدا یانەی نەورۆز میوانداری یانەی نەفت دەکات، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەشدا یانەی هەولێرلە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی رومادی دەبێتەوە.

خ . ک