PM:04:06:08/11/2021
1828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی دوپاتیکردەوە پێشتر بەهەمان بارودۆخی بەرشەلۆنەدا ڕۆشتووە و بەڵێنی
دڵخۆشکردنی هاندەرانیدا.
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی لە کاتی ڕاگەیاندن و ناساندنی بە دەزگاکانی
ڕاگەیاندن وەک ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە سوپاسی هاندەرانی یانەکەی کرد بۆ پێشوازییە
گەرمەکەیان و بەڵێنی پێدان بەسەختی کاربکات بۆ دڵخۆشکردنی هەمووان.
چاڤی وتیشی: بیر و بۆچونم وەک خۆیەتی و هیچ نەگۆڕاوە بۆیە دەمەوێت تیپەکەم
هەمیشە کۆنتڕۆڵی تۆپ بکات و گۆڵ تۆماربکات هەروەها چەندین شتی تر هەن کە پێویستە
بۆ یانەکەی بگەڕێنینەوە.
هەروەها دوپاتیکردەوە لەگەڵ ئەوەی داوای ئاستێکی بەرز و ئەنجامی باشی
لێدەکرێت بەڵام هەموو ژیانی دەکاتە قوربانی بۆ ئەوەی یانەکە بەباشترین شێوە
دەربکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتر لەگەڵ یانەکەدا بەهەمان بارودۆخدا تێپەڕیوە و دەیەوێت
یاریمەتی یاریزانەکان بدات تا بگەڕێنەوە سە رئاستی ڕاستەقینەی خۆیان.
وتیشی: داوای کاری زیاتر لە یاریزانەکان دەکەم و یارمەىتیان دەدەم
چونکە تایبەتمەندی هەموو یاریزانەکان دەزانم کە چۆن لە یاریگادا جێگایان دیاریبکەم
و ئەرکیان پێبسپێرم.
چاڤی لاەکۆتایشدا وتی: سواپسی هەمووان دەکەم کە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی خەونەکەم بکەمە ڕاستی و دوبارە بگەڕێمەوە یانەکەم کە پێشتر وەک یاریزان تیایدا درەوشامەوە.