خشتە.. ئەنجامى یارییەکانى ئەمڕۆى خولى نایابى کوردستان بزانە

PM:04:53:06/11/2021

1716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، هەندرێن لە نەورۆزى بردەوە و پێشمەرگەى هەولێریش سەرکەوتنى بەسەر شەقڵاوە بەدەستهێنا.

لە گەڕى پێنجەمى خولى نایابى تۆپى پێى کورستان، یانەى هەندرێن لە یاریگاى زانکۆ لە سلێمانى، ڕووبەڕووى یانەى نەورۆز بووەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى لێ بردەوە.

لە یارییەکى تردا، یانەى پێشمەرگەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى شەقڵاوەى کرد و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

هاوکات، یانەى سەیدسادق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى دهۆکى بردەوە، کە ڕاستەوخۆ بەکۆمێنتارى ڕاستى مهرەبانى لە پەیجى ئێن ئار تى سپۆرت پەخشکرا، یانەى شێروانەش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە یانەى زاخۆ دۆڕا، یارى نێوان هەردوو یانەى سۆران و چەمچەماڵیش، کە لە پەیجى ئێن ئاڕ تى سپۆرت پەخشکرا، بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

گ . ف

No photo description available.