PM:04:11:30/06/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باجیۆ دوپایکردەوە خۆی بە مارادۆنا و پێلێ
نەزانیوە و مێسیش بە دیارییەکەی دڵخۆش بووە.
رۆبێرتۆ باجیۆی یاریزانی پێشووی
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی زە ئەتلەتیک رایگەیاند، هیچ کاتێک
خۆی بە مارادۆنا و پێلێ نەزانیوە و هەرگیز هەستی لەو جۆرەی نەبووە.
باجیۆ دەڵێت، من یەکێکم لەو ملیارەها خەڵکەی
کە لەم سەر زەویەدا دەژین و بەختێکی باشم هەبووە کە تۆپی پێم کردووە، ئامانجی من
دڵخۆش کردنی خەڵک بووە و تەکا خەونی هەر ئەوە بووە.
دەشڵێت، لەم دواییانەدا کاتێک لیۆنێل
مێسیم بینی و ئەو یاریزانە پێشکەش کردنی دیارییەکەم زۆر دڵخۆش بوو، جگە لەوەش
لەڕووی سۆزدارییەوە کاریگەری زۆری هەبوو لەسەری.
دوپاتیکردەوە کە لە کاتی لەدەستدانی
لێدانە سزاکەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 1994 ئەگەر چەقۆی پێبوایە لە خۆی دەدا یان
ئەگەر چەکی پێبوایە تەقەی لە خۆی دەکرد، لەو کاتەدا حەزی بە مردن کردووە.
خ . ک