PM:05:18:05/11/2021
1036 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی عێراق زاخۆ لە تەڵەبەی بردەوە و نەورۆز و نەفتی میسان
یەکسانبوون.
لە هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی
یانەی تەڵەبە بوەوە.
زاخۆ بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تەڵەبەی
بردەوە، گۆڵەکانیش کایک ئۆلیڤێرا و یاسر سەفا لە خولەکەکانی 65 و 90 تۆماریان کرد.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی نەورۆز لە یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی نەفتی
میسانی کرد و بە بێ گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو.
بەم ئەنجامانە، زاخۆ بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی نایابی
عێراقدا دەبینرێت، نەورۆزیش هەشت خاڵی هەیە و لە پلەی سیانزەدایە.
خ . ک