AM:12:00:30/04/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ پاریس سان جێرمان بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئارسناڵ هێنا.
لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم، پاریس بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی چوار لە رێگای عوسمان دیمبلییەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، ئەو تایمەش سەرەڕای چەندین هەوڵ لەلایەن هەردوولاوە هیچ گۆڵێکی تێدا نەبینرایەوە.
لە تایمی دووەم، یارییەکی هاوسەنگ بینرا، ئارسناڵ لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا نەبوو، پاریسیش هەوڵی دەدا بەرگری لە تاکە گۆڵەکەی بکات و لە کۆتایشدا سەرکەوتووبوون و یارییەکە بە بە گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی پاریس کۆتایی پێهات.
وا بڕیاریشە هەردوو یانە حەوتی مانگی داهاتوو لە یاریگای باخچەی شازادەکان رووبەرووی یەکتر ببنەوە.