سزاکانی ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوون

PM:11:31:29/04/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدیگێر بە شەش یاری راگیران و ڤاسکێز بە دوو یاری سزادران و بێلینگهامیش هیچ سزایەک نەدرا.
ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بەهۆی ئەو کارتە سوورە ڕاستەوخۆکەی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بۆ ماوەی شەش یاری راگیرا، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش بە فەرمی یانەی ڕیال مەدریدی لەو سزایە ئاگادار کردوەتەوە و هەروەها لۆکاس ڤاسکێز بۆ ماوەی دوو یاری سڕکراوە و جود بێلینگهامیش بەبێ سزا دەرچوو.
کارتە سورەکەی رۆدیگێر بەپێی ماددەی 101ی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەی لێکرا کە ئەگەری راگیرانەکەی لە نێوان چوار بۆ 12 یاری بوو، لە کۆتایدا شەش یاری راگیرا و لەم وەرزەش لە خولی ئیسپانیا لە پێنج یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەکانی، سێلتاڤیگۆ، بەرشەلۆنە، مایۆرکا، سیڤیلیا و ڕیاڵ سۆسیداد یاری ناکات.
لە بەرامبەردا کارتە سورەکەی ڤاسکێز بە هەڵەی بچووک هەژمارکراوە و تەنیا دوو یاری راگیراوە بۆ وەرزی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا، بەڵام لە دۆسیەی بێلینگهامدا هیچ سڕکردنێک لەبەرچاو نەگیراوە، هەرچەندە ناوی ئەویش لە ڕاپۆرتی ناوبژیوانەکەدا هاتبوو.