ئینزاگی: بەرشەلۆنە یەکێکە لەباشترین یانەکانی ئەوروپا

PM:10:32:29/04/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە یەکێکە لەباشترین یانەکانی ئەوروپایە بەڵام ئەوان ئەنجامی یارییەکانی پێشووشیان لەبیرکردووە.

پێش روبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، ئەنجامەکانی چەند هەفتەی رابردوو ناتوانێت رەنجی چوار ساڵەی ئەوان بەبادا بدات، تا ئێستا کاری نایابیان کردووە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

وتیشی: دی مارکۆ باشە، لە یاری پێشووشمان بەرامبەر بایرن لە رووی لاشەییەوە لە هەموو یانەکانی تر باشتر بووین، ئەم وەرزە سەختربوو لە وەرزەکانی تر لەبەر ئەوەش پێکانمان زیادی کرد بەڵام ئەم کێشەیە روبەڕووی هەموو یانەکانی تریش بووەتەوە.

سەبارەت بە بەرشەلۆنەش جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، لە ئێستادا یەکێک لە رێکخراوترین و باشترین یانەکانی ئەوروپان، لە رووی هێرشبەرییەوە زۆر بەهێزن و فلێک کاریگەری گەورەی لەسەر درووست کردوون.

دوپاتیشیکردەوە، دەبێت لە پاسداندا باشتر بن، وە ئەگەر تورامیش نەتوانێت لە یارییەکەدا بەشداری بکات بێگومان پشت بە یەکێک لە یاریزانان مێهدی تاریمی یان ئارناتۆڤیچ دەبەستێت و لەرووی تەکتیکییەوە هیچ کێشەیەکیان بۆ درووست نابێت.