چامپیۆنز لیگی ئاسیا... ئەهلی شکستی بە هیلال هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی

PM:09:57:29/04/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا ئەهلی سعودی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە هیلال هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، هەردوو یانەی ئەهلی و هیلال روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، ئەهلی بەباشی چووە نێو یاریگا و هەر لەسەرەتاوە و لە خولەکی نۆ لە رێگای رۆبێرتۆ فێرمینیۆوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە خولەکی 27 ئیڤان تۆنی گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن، بەڵام پێش تەواوبوونی تایمەکە سالم دەوسەری گۆڵێکی بۆ هیلال تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 59 کۆلیبالی لە ریزەکانی هیلال بە کارتی سور کرایە دەرەوە و ئەرکی یانەکەی قورسکرد، پاش ئەوەش پێنج یاریزانی تری هیلال کارتی سوریان وەرگرت، وە یانەکەش نەیتوانی مەترسی بۆ سەر تۆڕی گۆڵەکەی مێندی درووست بکات.

لە بەرامبەردا لە خولەکی هەشتی کاتی زیادکراو، فیراس بورەیکان گۆڵی سێیەم و دڵنیایی ئەهلی تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە بردنەوەی ئەهلی کۆتایی پێهات و ئەو یانەیە گەیشتە یاری کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان نەسڕ و کاواساکی دەکات کە رۆژی چوارشەممە روبەڕووی یەکتر دەبنەوە.