PM:05:26:01/11/2021
940 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ و هەولێر و چەمچەماڵ بردنەوەیان
بەدەستهێنا و زاخۆ و سەید سادق یەکسانبون.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی زاخۆ لە یاریگای
خۆی میوانداری چەمچەماڵی کرد و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی هەولێر میوانداری شێروانی کرد و بە دوو گۆڵ
بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە، دەربەندیخانیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەر هەڵۆ بەدەستهێنا و چەمچەماڵیش بە هەمان ئەنجام لە نەورۆزی بردەوە.
لە هەمان هەفتەدا، سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پێشمەرگەی
هەولێری بردەوە، دهۆکیش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر شەقڵاوە
بەدەستهێنا، برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو شکستی هێنا بەرامبەر هەندرێن.
خ . ک