فلێک: ئینتەر یانەیەکی بەهێزە

PM:09:09:29/04/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە ئینتەر یانەیەکی بەهێزە بەڵام تیپەکەی بە تەواوی ئامادەیە بۆ یارییەکە.

پێش روبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزتنەکانی لە رووی دەروونی و لاشەییەوە بە تەواوی ئامادەن و بردنەوەی یاری پێشوویان بەرامبەر ریاڵ مەدرید هێزیکی باشی پێیان بەخشیووە، بەڵام دەیانەویت ئاستیان لە یاری پێشوویان بەرزتر بێت و بە بەهێزی روبەڕووی ئینتەر میلان ببنەوە.

راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئینتەر ماوەیەکی کەمتری هەبووە بۆ خۆ ئامادەکردن بەڵام دڵنیایە بە شێوەیەکی زۆر باش ئامادەی یارییەکە دەبن، تیپەکەی ئەویش بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە دەچنە یاریگاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا کاتی یارییەکە پێکهاتەی سەرەکییان دیاریناکەن، گرنگی بە لایەنی تەکنیکی و ئامادەیی یاریزانان دەدەن بۆ یەکلایکردنەوەی پێکهاتەکەیان، دوپاتیشیکردەوە چێزنی گۆڵچی سەرکییان دەبێت لە چامپیۆنز لیگ.

سەبارەت بە مانەوەشی لە بەرشەلۆنە وتی: پێم وایە ساڵی داهاتووش سەرکردایەتی تیپەکە دەکەم، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم و ڕاهێنەری بەرشەلۆنەم، من ئەم تیپەم خۆشدەوێت و ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی ئەم بابەتە بکەین.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، دۆڕانی سێ یاری رابردوویان کاریگەری لەسەر ئاستی ئینتەر میلان نییە و دڵنیایە ئەو یانەیە هەموو هەوڵێکی بۆ بردنەوەی چامپیۆنز لیگە.