لیڤەرپول سێ یارزانی بۆ گواستنەوە دیاریکردووە

PM:08:25:29/04/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپول دەیەویت وەرزی داهاتوو بەهێزتر بگەڕێتەوە و سێ یاریزانی دیاریکردووە تا بیانگوازێتەوە.

یانەی لیڤەرپول لەگەڵ یەکلایکردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا لە ئێستادا دەستیان بە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو کردووە و دەیانەوێت پلانێکی درێژخایەن جێبەجێ بکەن و چەندین یاریزان بگوازنەوە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی ئارنی سلۆتی راهێنەر.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ریدز پێشتر لیستێکی کورتی سێ یاریزانانی بۆ گواستنەوەی هاوینە ئامادەکردووە، کە ڕەنگە لە سەرووی خەرجییەکانی یانەکەوە بێت، وابڕیارە دوو یاریزانی هێڵی بەرگری و هێرشبەرێک بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بگوازنەوە..

ئەو سێ یاریزانەی یانەکە دیارییانکردووە بریتین لە، کێرکزی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی بۆرنمۆس و دین هۆیسی یاریزانی ناوەندی بەرگری هەمان یانە، ئەم دوو یاریزانە لەم وەرزەی پریمەر لیگ درەوشانەتەوە و سەرنجی زۆرێک لە یانەکانیان راکێشاوە.

وە لیڤەرپول دەیەوێت هوگۆ ئێکیتێکێ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە بگوازێتەوە، ئەم یاریزانە لە هێڵی هێرشبردن یاری دەکات و شوێنی یاریکردنی ناوەندی هێرشبەرییە.