PM:06:45:29/04/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن رێککەوتنی تایبەتی لەگەڵ ڤێرتز ئەنجامداوە و لە ئێستادا رەزامەندی
یانەی لیڤەکوزن ماوەتەوە.
فلۆریان ڤێرتز یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستای جیهانی تۆپی پێ،
ئەمەش وایکردووە سەرنجی چەندین یانە بەلای خۆیدا رابکێشێت، بەڵام کێبڕکێی گەورە
لەسەر ئەو یاریزانە لە نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و مان سیتیدایە، لە ئێستاشدا
دەوترێت یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی باڤاریا رێککەوتنی ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، لەکاتێکدا مانچستەر سیتی بەردەوامە لە هەوڵدان
بۆ گواستنەوەی فلۆریان، بایرن میونشن توانیویەتی رێککەوتنی تایبەتی لەگەڵ بکات
بەڵام هێشتا لەگەڵ لیڤەرکوزن سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆیان نەکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی بیڵددا هاتووە، بایرن لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ڤێرتز گۆڕانکاری
لە ئۆفەرە سەرەتاییەکەی کردووە و دواجار توانیویەتی یاریزانەکە رازی بکات، ئێستا لەسەر
هەموو شتێک لە ماوەی گرێبەستەکەیەوە تا مووچە و پاداشتەکانی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
کارگێڕی بایرن میونشن زۆر دڵخۆشە بەو ڕێککەوتنە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەزانن
کە وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسی مانای ئەوە نییە گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە
کۆتایی پێهاتبێت، چونکە ڤێرتز گرنگترین یاریزانی لیڤەرکوزنە و ریاڵ مەدرید و مان
سیتیش هێشتا لە گواستنەوەی بێهوا نەبوون.